پێشڕەوی هێزەکانی خۆڕاگری لە " ئەلقەلەموونی ڕۆژئاوا"
ئاب 25, 2017 13:25 Asia/Tehran
هێزەکانی سوپای سوریا و خەباتکارانیی حیزبوڵا بە پێشڕەوی خۆیان لە ناوچەی ڕۆژئاوایی قەلەموون لە سنووری سوریا لەگەڵ لوبنان درێژە ئەدەن.
بە گوێرەی راپۆرتی ڕۆژی هەینی ئەلعالەم، ئەم هێزانە توانیان ناوچەکان و بەرزاییەکانیی دیکە بخەنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانکە بەرچاوترینی ئەوان بەرزاییەکانیی زەلیل ئەلفاخۆریە و وادی ئەلحەمامە .
بەرزاییەکانی زەهورئەلخەش و سەرح ئەلقەوامیع لە ناوچە و بەرزایی گەلێکن کە لە ژێر کۆنترۆڵی ترۆریستان دا ڕزگاربوون . سوپای سوریا هەروەها ناوچەکانیی خەربە مارتیسە و سەهل ئەلفاخوریە لە رۆژئاوای ناوچەی جەرود ئەلبەریج لە سنووری لوبنان لەگەڵ سوریای ئازاد کرد . خۆراگری لوبنان یەکشەممەی ڕابردوو ئۆپەراسیۆنیکی بە هاوکاریی سوپای سوریا بە مەبەستی ئازادکردنی بەرزاییەکانیی ڕۆژئاوایی قەلەموون لە گرووپی ترۆریستی داعش دەستپێکردووە .
سەرپەیڤ