کوژرانی ژمارێک تیرۆریستی داعشی لە ڕۆژهەڵاتی سووریا
لە ئۆپراسیۆنی هێزەکانی سوپای سووریا لە دوو میحوەری باشوور و باشووری ڕۆژاوای دێرەزوور، ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، ژمارێک لە تیرۆریستانی داعشی کوژران و ژمارێکیش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)؛ لە تێکهەڵچوونی یەکەکانی سوپای سووریا لەگەڵ گرووپی ڕەشەکوژی داعش لە شاری دێرەزوور، ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستانیش لەو ناوچەیە هەڵاتن.
هێزی ئاسمانی وتۆپخانەی سوپای سووریا ، بنکەو پێگەکانی تیرۆریستانی داعش لە ئاواییەکانی باکووری ڕۆژاوای دێرەزووریان کردە ئامانج کە بەهۆیەوە، ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستان بۆ وێنە، عیسا ناسر حیجازی بەرپرسی دراڤیی ئەو گرووپە تیرۆریستییە کوژران و چەکئامێرەکانیان لەناوبردرا.
بیست و سێ لاوی سووریاش لە شاری مەعدان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە قۆڵبەست کران کە دواتر، تێکهەڵچوونی نێوان خەڵکی ئاوایی قوریە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش دەستی پێکرد.
کەناڵی لوبنانی ئەلمەیادینیش ڕاپۆری دا؛ هێزەکانی پارتی دیموکراتیکی کوردانی سووریا ڕایانگەیاند، بەزوویی ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی دێرەزوور دەس پێ دەکەن و شەڕڤانانی کوردی سووری بە چوار هەزار هێز، خۆیان بۆ دەسپێکردنی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی دێرەزوور لەچنگ داعش، تەیار کردووە.
سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزوور ڕایگەیاند، نەخشەی سەربازیی ئۆپراسیۆنەکە ئامادەکراوەو چوار هەزار شەڕجان خۆیان بۆ شەڕی دژ بەداعش ئامادە کردووە.
پارێزگای دێرەزوور لەسەر سنووری سووریا لەگەڵ ئێراق و لەلێواری ڕووباری فوڕات هەڵکەوتووە. شاری خاوەن نەوتی دێرەزووور لەساڵی٢٠١٤وە لەگەمارۆی تیرۆریستانی داعش دایەو یارمەتی گەیاندن بە دانیشتووانی ئەو شارە تەنیا لەڕێی هاویشتنی بارەکان لەلایەن فڕۆکەکانەوە، ئەنجام دەگرێت.