رزگارکرانی بازگەی سنووریی سووریا لەگەڵ ئۆردۆن
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i306078-رزگارکرانی_بازگەی_سنووریی_سووریا_لەگەڵ_ئۆردۆن
سوپای سووریا و هاوپەیمانانی لە ئۆپراسیۆنێکدا توانیان بازگەی گرینگی سنووریی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئۆردۆن لە تیرۆریستان و گرووپە چەکدارەکان بسێننەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 26, 2017 11:38 Asia/Tehran
  • رزگارکرانی بازگەی سنووریی سووریا لەگەڵ ئۆردۆن

سوپای سووریا و هاوپەیمانانی لە ئۆپراسیۆنێکدا توانیان بازگەی گرینگی سنووریی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئۆردۆن لە تیرۆریستان و گرووپە چەکدارەکان بسێننەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆی کەناڵی ئەلعالەم، هێزەکانی سوپای سووریا ناوچەی غەدیر مەحموود و بازگەی وادی مەحموود کە تیرۆریستان لەوێوە کاری قاچاخی چەکئامێر و ماددەی تەقینەوەییان لەناوخۆی ئۆردۆن بەرەو ناوچەی بادییەی سووریا و دەورووبەری دەمشق ، ئەنجام دەدا، ڕزگار کرد.

هێزەکانی سوپای سووریاو هاوپەیمانەکانی لەو ئۆپراسیۆنەدا توانیان بەسەر سێ بازگەی١٦١،١٦٢و ١٦٣ لەسنووری ئۆردۆنیش زاڵ بن.

لەهەمان کاتدا، هێزەکانی سوپای سووریا لەدرێژەی ئۆپراسیۆن لە دەورووبەری ڕۆژهەڵاتیی حۆمس(ڕۆژاواو ناوەند) چەند ناوچەی گرینگ لە ڕۆژاوای منوخ و باکووری سەخەنەیان خستەژێر کۆنترۆڵی خۆیان.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، حەموود عەلی وەزیری گواستنەوەی سووریا هەواڵی دەسپێبوونی ڕەوتی بنیات نانەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی باسل ئەسەد لە پارێزگای لازقییە پاش سێ ساڵ داخران و دەسپێکرانەوەی هێڵی گەشتی دەمشق-لازقییە لەڕۆژانی پێنج شەممەو شەممەی هەر حەوتەیەکی ڕاگەیاندو ئەو دوو گەشتە ئاسمانییەی بەدەسپێکی گەشتەکانی دواتر زانی.