١٧ ناوچە لە حۆمسی سووریا ڕزگار کرا
سوپای سووریاو هاوپەیمانانی ئەو وڵاتە لەباکووری ڕۆژهەڵاتی ستانی حۆمس هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوا و ناوەند، ١٧ ناوچەیان لەچنگ داگیرکەرانی تیرۆریستی داعش ڕزگار کرد.
بەپێی ڕاپۆری ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی فارس، هاوکات لەگەڵ درێژەی نەبەردی هێزەکانی سووریا لە گردووپەڕی پارێزگای حۆمس، گرووپی ڕاگەیاندنی"الاعلام الحربی" لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ ناوچەکانی «حریث»، «روضةالوحش»، «العصفوریة»، «جبل المنشار»، «خشم المنشار»، «خشم نویو»، «تلال الغویر»، «الصیدة»، «وادی الجرف»، «وادی السهل»، «خشم الحامضة»، «جبل اللابدة»، «وادی قطقط»، «جبل ثنیة الصفرة»، «جبل حویة الرأس»، «خربة الصموریة» و «جبل السطیح»، کەوتە دەست هێزەکانی سوپای سووریاو خۆڕاگریی.
لەهەمان کاتدا، تیرۆریستانی ئامادە لەو ناوچانە بەهاویشتنی هاوەن بۆ ئاواییەکانی مەریەمین و قرمس لەباکووری حۆمس، کەسێکی سیڤیلیان کوشت و پێنج کەسیشیان بریندار کرد.
رۆژی هەینیش سەرکردایەتی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا ئامادە لە سووریا هەواڵی کوژرانی هەشت هەزار تیرۆریست لەسێ مانگی ڕابردوو لە سووریای ڕاگەیاند.
هێزەکانی سووریا بەیارمەتی هێزەکانی میحوەری موقاوەمە لە مانگەکانی ڕابردوو توانیویانە زەبری قورس لە تیرۆریستان بدەن لەناوچە جیاجیاکانی سووریا.