چێکرانی پێنج هازگەی کارەبا لە حەڵەبی سووریا لەلایەن ئێرانەوە
بەرپرسی پرۆژە هازگەییەکانی ئێران(مەپنا) ڕایگەیاند؛ پێنج یەکەی هازگەی٢٥مێگاواتی بۆ دابین کرانی کارەبای شاری حەڵەب لەباکووری سووریا چێکراوە.
حوسێن گەنجی زادگان، بەرپرسی پرۆژە هازگەییەکانی ئێران رۆژی شەممە لە پەراوێزی پێشانگای نێودەوڵەتیی دەمشق، لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنادا وتی: لە تایبەتیی یەکە ٢٥مێگاواتییەکانی مەپنا لە حەڵەبی سووریا، دامەزراندنی خێرایەتی کە هەر پێنج یەکە لەماوەی ساڵێکدا دادەمەزرێ.
گەنجی زادە بەئاماژە بەوەی کە مەپنا لە١٢ساڵ لەوەپێشەوە چالاکیی خۆی لەسووریا دەسپێکردو لەو ماوەدا دوو هێزگەی سیکلی تێکەڵاوی٥٠٠مێگاواتی لەو وڵاتە جێ بەجێ کرد، وتی: بڕێک دانوستان دەکرێ بۆ جێ بەجێ کردنی چەندین پرۆژە لەپارێزگای لازقییە(باکووری ڕۆژاوای سووریا) و شاری بانیاس(ڕۆژاوای سووریا) .
بەرپرسی پرۆژە هێزگەییەکانی ئێران وتی: بەجێ بەجێکرانی دوو هێزگە لە شاری بانیاس و پارێزگای لازقییە، بەشێک لە گرفتەکان و کەموکوڕیی کارەبای هێڵی لێواریی سووریا چارەسەر دەبێ.
گەنجی زادە لەبارەی چۆنیەتی دابینکرانی دراڤیی پرۆژەکانی کارەبا لە سووریا وتی: ئێران بەسەرنجدانی کێشەو گرفتەکانی حکومەتی سووریا لەمەڕ دابینکرانی دراڤیی پرۆژەکان بڕیاری دا، ئەو گەڵاڵانە بە سەرمایەی مەپنا جێ بەجێ بکات و خەرج و تێچووی چێکران لەماوەی پێنج ساڵدا لە حکومەتی سووریا وەربگرێ.
پەنجاو نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی دەمشق حەوتی ئاگۆست بەئامادەبوونی کۆمپانیاگەلێک لە چل و سێ وڵاتی جیهان لە شارۆچکەی پێشانگایی دەمشق(پایتەختی سووریا) دەسپێکراو هەتا ٢٦ی ئاگۆست بەردەوام دەبێ.