زاڵبوونی سوپای سووریا بەسەر ناوچەگەلێکی دیکەی ستانی حۆمس
هێزە سوورییەکان توانیان بەسەر چوار ئاوایی لەڕۆژهەڵاتی شاری سەخەنە، لەڕیفی ڕۆژهەڵاتیی پارێزگای حۆمس زاڵ بن.
کەناڵی ئەلمەیادین ڕۆژی یەکشەممە ڕاپۆری دا؛ ئەو چوار ئاواییە لەسەر ڕێگای سەخەنە بۆ دێرەزوور(ڕۆژهەڵاتی سووریا) هەڵکەوتووەو لەو ئۆپراسیۆنەدا چەند کەس لە دەس و پێوەندییە تیرۆریستییەکانی داعش کوژران و یان بریندار بوون.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، سوپای سووریا بەیارمەتی هێزە خۆڕاگرەکانی توانیویەتی دوو هەزار کیلۆمتری چوارگۆش لە ڕیفی باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حۆمس(ڕۆژاواو ناوەندی سووریا) لە چنگ تیرۆریستان، ڕزگار بکات.
سوپای سووریا ڕۆژی شەممەش توانی، ناوچەی نێوان شاری سەخەنە هەتا ئەلشاعر لەباکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حۆمس بەتەواوەتی لەچنگ داگیرکەرانی تیرۆریست ڕزگار و پاکتاو بکەن.
لەهەمان کاتداو بەگوێرەی ڕاپۆرەکانی ناوخۆی سووریا، سوپای ئەو وڵاتە، لەحاڵی پێشڕەویی بەرەو شاری دێرەزوورە. لەو ئۆپراسیۆنەدا لە کۆپتەر، فڕۆکەی جەنگی، تۆپخانەو مووشەک هاوێژەکان لەدژ پێگەکانی داعش کەڵک وەردەگیردرێ.
ئامانجی سوپای سووریا، دابین کرانی شارەڕێی شاری سەخەنە بۆ دێرەزوورە.