کوژرانی 800 ترۆریستی داعشی لە رەقەی سوریا
ئەرتەشی سوریا بەپشتیوانیی هێزی ئاسمانیی روسیا ، توانی 800 داعشی لە دەوربەری رۆژهەڵاتی پارێزگەی رەقەی باکووری سوریا بکوژێ .
بە پێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم ، وەزاڕەتی بەرگری روسیا لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند هێزەکانی سوریا رۆژی یەکشەممە لە پارێزگەی رەققە زیاتر لە 800 ترۆریستییان کوشت و نزیکەی 60 تانک ، ئۆتۆمبێلی سەربازیی و هاوەنی ترۆریستانیان تێک شکاند .
هەواڵ دەڵێن ترۆریستان لە نزیک گوندی غانم لە رۆژهەڵاتی شاری رەققە جێگیر ببوون .
هەروەها دوای سەرکەوتنی هێزە سوریەکان لە پارێزگاکانی حومس و رەققە و بە تایەبت دوای گیرانەوەی شاری سەخنە دوایین پێگەی ترۆریستان لە پارێزگەی حومس ، فەرماندەریی سوریا بانگەوازی رزگار کردنی دەیر زووری دەرکرد .
بە پێی هەواڵێکی دیکە ، گروپە چەکدارەکان لەم وڵاتە سەرباری راگێندرانی ئاگر بەس لە پارێزگەی ئیدلیب بنکە و بارەگاکانی ئەرتەشی سوریایان لە باکووری پارێزگەی حەما دایە بەر هاوەن .
گروپە چەکدار و بەرهەڵستکارەکانی سوری لە کاتێکدا هێرش دەکەنە سەر بنکەکانی ئەرتشی سوریا کە ناوچەی باکووری حەما و پارێزگەی ئیدلیب بەشێک لە ناوچەکانی دابەزینی بارگرژین .