درێژەی پێشڕەوی سوپای سووریا لە دەورووبەری شاری مێژوویی تەدمۆر
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i306452-درێژەی_پێشڕەوی_سوپای_سووریا_لە_دەورووبەری_شاری_مێژوویی_تەدمۆر
یەکەی هێزی سوپای سووریا شەوی سێ شەممە ناوچەکانی دەورووبەری شاری مێژوویی تەدمۆریان خستە دەستی خۆیان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 29, 2017 03:57 Asia/Tehran
  • درێژەی پێشڕەوی  سوپای سووریا لە دەورووبەری شاری مێژوویی تەدمۆر

یەکەی هێزی سوپای سووریا شەوی سێ شەممە ناوچەکانی دەورووبەری شاری مێژوویی تەدمۆریان خستە دەستی خۆیان .

هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا  "سانا"  شەوی سێ شەممە بە گێڕانەوە  لە وەزارەتی بەرگری ئەم وڵاتە ڕایگەیاند:  بە ئازاد کرانی ناوچەکانی  جەبەل  زاحک  لە نیزیک  سەخنە لە دەورووبەری شاری مێژوویی تەدمۆر،  زەرەروزیانێکی قۆرس  کەوتوە لە تەکفیرییەکانی داعش .

سەخنە لە پەنجا کیلومەتری  باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری تەدمۆر دایە  .

هێزی سوپای سوریا  مانگی مارس، شاری تەدموریان لە دەستی  تیرۆریستانی داعش ئازاد کرد   . ئەم شارە تەنیا  بنکەی مەزنی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە حومس بوو  و زاڵ بوون بەسەری ، ڕێگەی  پێشڕەویی  سوپا بەرەو شاری دەیروزوور  و تێکشکاندنی گەمارۆی سێ ساڵەی ، هاسانتر دەکاتەوە  .

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرەڤانیی سووریا ڕایگەیاند  سوپای سوریا  توانیویەتی  تاقمێکی زۆر لە هێزەکانی داعش لە نیزیکی گوندی غانم  لە دەورووبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی رەقە لە  ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ناوببا.

لە درێژەی ئەم  بەیاننامەیە دا  پێداگری  کراوە هێزی سوری لەم ئۆپراسیۆنە دا  وێڕای کوشتنی سەدان تیرۆریستی داعشی  سێزدە تانک، سی و یەک نەفەربەری سەربازی و نۆگوللە هاوەنی تێک شکاندووە  .

 هێزی سووری بە یارمەتی هێزی میحوەری خۆڕاگری  ئەم دواییانە توانیان  زەبرێکی قورس لە تیرۆریستان بدەن .