ڕزگار کرانی تەپۆڵکەیەکی ستراتژیک لە ڕۆژهەڵاتی سووریا
سوپای سووریا باسی رزگار کرانی چیا و بەرزاییە ستراتژیکەکانی زاڵ بە سەر پارێزگای "دەیروزور" لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتەی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سووریا؛ سوپای سووریا بە پشت ڕاست کردنەوەی هەواڵی رزگار کرانی چیا و بەرزاییەکانی زاڵ بە سەر شاری دەیروزور لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند: بە ڕزگار کرانی ئەم چیا و بەرزاییانە، بوار خۆش بووە بۆ رزگار کرانی تۆکمە و تەواوی دەیروزور.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ هێزە سوورییەکان هەروەها لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە دەست گرتن بە سەر بەشێک لە ناوەڕاستی پارێزگای دەیروزور و فڕۆکەخانەی شاری دەیروزور، زەبر و زیانێکی قورسیان لە تەکفیرییەکان داوە.
هەروەها ڕووسیا کە پشتیوانی ئاسمانیی هێزەکانی بەشار ئەسەد دەکات ڕایگەیاندووە دەس گرتن بە سەر پارێزگەی نەوتخێزی "دەیروزور" ئەولەوییەتی سەربازیی ئێستایە.
لە لایەکی دیکەوە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلعالەم لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند؛ سوپای سووریا دەستی گرتووە بە سەر هەندێ ناوچە لە ڕۆژهەڵاتی شاری سەخنە کە زاڵە بە سەر ڕێگای سەخنە بەرەو دەیروزور.
شاری سەخنە لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی "حومس"دا هەڵکەوتووە.