سەردانی وەزیری بەرگریی سووریا لە یەکە سەربازییەکان لە گردووپەڕی دەرعا
فەهەد جاسم فەریج وەزیری بەرەڤانی وجێنشینی فەرماندەری گشتیی سوپای سووریا دوێشەو(هەینی) سەردانی یەکە سەربازییەکانی کرد لە گردووپەڕی دەرعا(باشووری سووریا).
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، فەهەد جاسم فەریج وەزیری بەرگری و جێنشینی فەرماندەری گشتی سوپای سووریا دوێشەو بەئامادەبوون لە نێو یەکە سەربازییەکان لە دەورووبەری دەرعا، ڕێزی گرت لە هەوڵی خەباتکارانی سووری بۆ داکۆکی لە مەزنایەتی وکەرامەت و هەروەها گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ وڵات.
فەریج لە وتووێژ لەگەڵ ژمارێک فەرماندەری مەیدانیی سووری لەمەڕ ئاستی ئامادەیی یەکەکان و باری دەروونی وڕۆحیان، پەسنی ئیرادەی پتەوی هێزە سووریەکان وخۆڕاگرییان لەهەمبەر تیرۆریستانی دا.
وەزیری بەرگریی سووریا هەروەها سەردانی چەند نەخۆشخانەی سەربازی کرد لە دەورووبەری دەرعا.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، سوپای سووریا لە ئۆپراسیۆنێکدا ناوچەی "الرویضە"، خەزیرەو مەعزەمییە لە دەورووبەری ڕۆژهەڵاتی حەماە(ڕۆژاوای سووریا) ی لەچنگ تیرۆریستان ڕزگار کرد کە لەو هەڵمەتەدا، ژمارێک تیرۆریستی تەکفیری کوژران و یان بریندار بوون.
لەهەمان کاتدا، فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا، مۆڵگەکانی تیرۆریستانیان لە "ادی الثرده - المقابر- البغیلیه - عیاش و الرشدیه " لە پارێزگای دێرەزوور(ڕۆژهەڵاتی سوریا) تێکشکاند.