ناکام بوونی تێڕۆڕیستانی داعشی لە پەلامار بۆ سەر حەمای سووریا
ئەرتەشی سوریا پەلاماری ئەندامانی داعش لە دەڤەری حەما هەڵکەوتوو لە باکووری ئەو وڵاتەیان بەرپەرچ دایەوە و دەیان کەس لەوانیان کوشت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فەرمی سووریا سانا ئەرتەشی س ورویا تێڕوڕیستانی داعشیان لە میحوەری باکووری عەقیربات " وەدەرنا و توانیان 38 تێڕوڕیستی تەکفیری داعش لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتیی پارێزکای حەما بکوژن . ئەرتەشی سورویا درێژەی دا بە ئوپراسیونەکەی لە دوورترین خالی دەڤەری ڕۆژهەڵاتی حومس لە ڕۆژئاوا و ناوەندی ئەو وڵاتە و 12 کیلومەتر لە جادەی ئەلسەخنە دەیر ئەلزوری لە بوونی تێڕۆڕیستان ڕزگار کرد لەو ئوپراسیونەدا ژۆمارێک لە تێڕوڕیستانی داعشی کوژران . سەرچاوە سووریاییەکان هەروەها ڕایانگەیاند ئەرتەشی س ورویا بە لاگری کۆپتەرەکان درێژەی دا بە پێی و شوێن گرتنی تێڕۆڕیستانی داعشی لە ئەلبادیە ئەلشام و دوایین حەشارگەی تێڕوڕیستان لە ناوچەی " ەریبشە " هەڵکەوتوو لە باشوور ی ڕۆژئاوای پارێزگای دەیر ئەلزووریان لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە لەناو برد . لە هەمان حاڵدا لە دەڤەری دیمەشقیش ئەرتەشی سورویا زاڵ بوو بە سەر بڕێک لە بیناکان لە میحوەری باشووری شارۆچکەی عەینترما " و تێپەڕگای بە ناو بانگی "حەرمەلە " کە هێڵی فریاگوزاری و چۆڵ کرانی تاقمە چەکدارەکانە و " جوبەر " ئەلکێنێ بە شارۆچکەی عەین ترما دایانە بەر پەلامار . هەواڵێکی دیکەش ئە وەیە کە دوایین پاسەکانی هەڵگری ئەندامانی داعش دوانیوەڕۆی یەکشەمە لە ناوچەی قەلەموونی ڕۆژئوایی بەرەو ڕۆژهەڵاتی سئووریا چوون و ئەو ناوچەیە بە تەواوی لە بوونی ئەندامانی تێڕۆڕیستی پاکتاو کران . چوەدەری تێڕوڕیستانی داعشی دوای ئوپراسیونی هاوبەشی حێزبوڵڵا ئەرتەشی لوبنان و ئەرتەشی سورویا لە ناوچە سنووریەکانی دوو وڵات بە دی هات .