گەمارۆی سێ ساڵانی دێڕەزووری سووریا شکێندرا
یەکەم تاقم لە هێزەکانی سوپای سووریا بە شکاندنی گەمارۆی سێ ساڵانی شاری دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن گرووپی تیرۆریستیی داعش، گەیشتنە ئەو شارە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەرچاوە مەیدانییەکانی سووریا دوێشەو ڕایانگەیاند، یەکە پێشەنگەکانی سوپای سووریا بە شکاندنی گەمارۆی شاری دێرەزوور گەیشتنە بنکەی تیپی١٣٧ لەڕۆژاوای ئەو شارە.
هێزەکانی سوپای سووریا سوار لەسەر ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان بە کەڵک وەرگرتن لە بڵینگۆ هەواڵی شکانی گەمارۆی شاری دێرەزووریان بەئاگاداری خەڵکی شارەکە ڕاگەیاندووە.
هاوکات لەگەڵ چوونی یەکە پێشڕەوەکان بۆ شاری دێرەزوور، گرووپی تیرۆریستیی-تەکفیریی داعش، هەندێ گەڕەکی ئاوەدانی ئەو شارەی بەهاوەن کوتا کە بەهۆیەوە، ژمارێک کەس کوژران وبریندار بوون.
هێزەکانی سوپای سووریا پێشتر شارۆچکەی شولا لە گردووپەڕی باشووری ڕۆژاوای شاری دێرەزووریان لەچنگ داعش ڕزگار کرد.
شاری خاوەن نەوتی دێرەزوور لە١٤ی ژوولای٢٠١٤وە تائێستا لەگەمارۆی گرووپی تیرۆریستیی داعشدا بوو و یارمەتی گەیاندن بە دانیشتووانی ئەو شارە تەنیا لەڕێی ئاسمانەوە ئەنجام دەگرێ.