ئه‌یلوول 14, 2017 13:54 Asia/Tehran
  • ٩ گوندی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی

سوپای سووریا لە ئۆپەراسیۆنی خۆیدا لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حومس بە رزگار کردنی ٩ گوندی دیکە ، نزیک بۆتەوە لە پاکتاو کرانی تۆکمە و تەواوی ئەم ناوچەیە لە بوونی دزێوی تیرۆریستانی داعش .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەریی فارس؛ سوپای سووریا و هێزەکانی خۆراگری توانیان گوندی «عنق الهوی»، لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی "حومس" لە بوونی تیرۆریستانی داعش بسڕنەوە.

گوندی «عنق الهوی»، یەکێک لە گرینگترین بنکەکانی تیرۆریستانی داعش لە «جب الجراح» Jubb al-Jarrah  دێتە ئەژمار.

هێزەکانی سووریا هەروەها توانیان گوندەکانی «أم رجم»، «مزرعة نزال»، «شلیلات»، «العمودیة»، «الهویة»، «أم التبابین»، «الخان» و «رسم الصوانة» لە ڕۆژهەڵاتی "حومس" لە ژێر چنگی داعش ڕزگار کەن.

جگە لە رزگار کرانی ئەم گوندانە هێزەکانی خۆراگرییش توانیان دەس بگرن بە سەر شەش چیای ستراتژیک بە ڕووبەری ٩٠ کیلۆمەتری چوار گۆشە.

بە هۆی چوونە پێشەوەی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سوپای سووریا، ئێستا داعش تەنیا لە چەن ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی "حومس" بوونی هەیە و هێزەکانی سووریا خەریکن خۆیان ئامادە دەکەن بۆ بەڕێوە بردنی ئۆپەراسیۆنێکی دیکە بۆ ئەوەی ئەو ناوچانەیش لە ژێر دەستی داعش دەربێنن.

سوپای سووریا هەروەها نیوەڕۆی دوێنێ (چوارشەممە)یش دەستی گرت بە سەر شارۆچکەکانی «زغروتیّة»، «درویشیّة»، «لویبدة»، «غنیمان» و «أم صاج» و توانی ١٢ کیلۆمەتر لە قووڵایی و شەش کیلۆمەتر لە باکووری «منوخ» هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەلاتی پارێزگەی "حومس" پێشڕەوی بکات.

سەرپەیڤ