دزەی ڕژێمی زایۆنی بە حەوت ئۆتۆمبیلی سەربازی بۆ ناوگوندێک لە ڕۆژئاوای دەرعا
شوبات 18, 2026 14:10 Asia/Tehran
سەرچاوە هەواڵییەكان باسی جم وجۆڵی نوێی ڕژێمی زایۆنیان كرد لە باشووری سووریا و هەروەها چوونی گەشتێكی سەربازی ڕژێمی زایۆنی بۆ دەڤەری ڕۆژئاوای دەرعا.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند گەشتێكی داگیركەرانی زایۆنی پێكهاتوو لە حەوت ئۆتۆمبیلی سەربازی چوونە ناو گوندی مەسرەتیە لە دەڤەری ڕۆژئاوای دەرعا .
سەرچاوە هەواڵییەكان لە پارێزگای قونەیتەرەش ڕایانگەیاند كە چەکدارانی زایۆنی بە هێرشکردنە سەر گوندی عەین زیوان هەڵكەوتوو لە دەڤەری باشووری ئەو پارێزگایە بنكەیەكی پشكنینیان لەو ناوچە دامەزراند.چەکدارانی زایۆنی جگە لە دزەکردن بۆنێو ئەو گوندە و پەلامار كردنە سەر ماڵی هاووڵاتیانی سووری، ماڵەکانیشیان پشكنی .