گەییشتنی هێزەکانی سوپای سووریا بە گوندی «البغیلیه» لە دەیروزور
هێزەکانی سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی گەیشتنە گوندی «البغیلیه» لە شاری دەیروزور تا ئەم گوندە لە بوونی تیرۆریستانی سەر بە گرووپی تەکفیریی داعش بسڕنەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی ئەلعالەم، هێزەکانی سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی پاش ڕزگار کردنی نزیک بە ٧٠٠ مەتری چوارگۆشە لەم ناوچەیە، ئاڵای سووریایان لە سەر ژمارێک ماڵ و باڵاخانەی گوندی «البغیلیه» هەڵکرد.
ژێدەرێکی سەربازیی سووریا رایگەیاند؛ هێزەکانی سووریا هەوڵ دەدەن بە دەست گرتن بە سەر کەرتی ڕۆژاوای چۆمی فورات، تیرۆریستانی داعش لە سێ میحوەرەوە گەمارۆ بدەن و بازنەی ئەمنی دەوروبەری فڕۆکەخانەی سەربازیی "دەیروزور" بەربڵاوتر بکەن و تا نزیکەی تەپۆڵکەکانی «الثرده» و گوندی «الجفره» لە لێواری چۆمی فورات لە ڕۆژهەڵاتی "دەیروزور" بچنە پێشەەوە.
هێزە سوورییەکان پێنجەمی سێپتەمبەری ٢٠١٧ توانیان گەمارۆی "دەیروزور" تێکشکێنن و پاشان دەستیان گرت بە سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەم شارەدا.
هەواڵی دیکەیش ئەوەیە کە تیرۆریستانی داعش شەوی پێجنشەممە پاش ڕادەست کردنی "ئەحمەد مەعتووق" ئەسیری لوبنانی بە هێزەکانی حیزبوڵڵا، بەرەو شاری "مەیادین" لە پارێزگەی "دەیروزور" وەڕێ کەوتوون.
بە وتەی ژێدەرە ئاگادارەکان؛ ئەمدواییە بە هۆی بەرتەسکتر بوونەوەی بازنەی گەمارۆی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە «القلمون غربی» لە سنوورەکانی نێوان سووریا و لوبنان ، تیرۆریستان بە قەبووڵ کردنی شەرت و مەرجەکانی خۆراگری ئیسلامی و بە چوونەدەر لەم ناوچەیە بەرەو پارێزگەی دەیروزور وەڕێ کەوتن.