ئه‌یلوول 16, 2017 20:09 Asia/Tehran
  • پیداگری دەمیشق لەسەر نایاسایی بوونی حوزوری  تورکیا لە زەویەکانی سووریا

سەرچاوەیەک لە وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند ڕێککەوتنەکانی بەرهەم هاتوو لە وتووێژەکانی هاوپێوەند بە ناوچە کەم کێشەکان ،هیچ جۆرە مەشروعیەت وڕەوابوونی ئامادە بوونی تورکیا لە زەویەکانی سووریا نابه خشێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕەسمی سووریا سانا ، سەرچاوەیەکی ڕەسمی لە وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ئامادەبوونی تورکیا لەناو زەویەکانی سووریا بۆ دەمیشق هەروا نایاساییە. بە قسەی ئەم سەرچاوە سووریە ،بەڵگەو سەنەدوڕێککەوتن گەلیک کە لە جڤێنەکانی ئاستانە لەبارەی ناوچەکانی کەم ئاڵۆز لەسووریا بەتایبەت لەئەدلیب بە دەس هاتووە، بە  ڕاوێژکاری دەوڵەتی سووریا ودوو دەوڵەتی ڕوسیا وئێران بەرهەم هاتووە. ئەم سەرچاوەیە لە وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا ، لەسەر پێبەندی دەمیشق بۆ هاوکاری ئەرینی لەگەڵ هه ر جۆرە گەڵاڵەیەک کە ببێتە هۆی چارەسەرکرانی سیاسی قەیرانی سووریا پیداگری کرد ووتی: سووریا لە جڤێنەکانی ئاستانە ی شەس وجڤینە پێشوەکان بەشێوەی ئەرینی بەشداری کرد. سەچاوەکانی سەربە وەزاڕەتی دەرەوەی سووریاوتی: ئەگەر سووریا پیداگری دەکات لە ڕیککەوتنی ناوچەکەم کێشەکان هاوپێوەند بە پارێزگەی ئەدلیب ڕیککەوتنێکی کاتی بوە ، مەبەستی سەرەکی ئەمه یە کە ڕەوتی سروشتی بەرەو جادەی دەمیشق حەما حەلەب ی کۆن بگەڕیتەوە وهاتووچوو بەرەو حەڵەب وناوچەکانی دەوروبەری بە هاسانی ئەنجام بگریت. نوینەرانی ڕوسیا ، ئێران وتورکیا ڕۆژی هەینی لە شەشەمین جڤینی خۆیان دا لە شاری ئاستانە بۆچارەسەر کرانی قەیرانی سووریا ، لەبەیان نامەی هاوبەش، لەسەر دریژەی هەوڵەکان بۆ چارەسەر کرانی ئەم قەیرانە پیداگریان هەیە . لەم جڤینە داله  سه ر  بە بەدی هێنانی ناوچەی کەم کێشە لە پارێزگەی ئەدلیب ، باکووری ڕۆژئاوای سووریایش ڕێککەوتن کرا.

 

سەرپەیڤ