ئه‌یلوول 26, 2017 17:06 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی بۆسەر شاری ئەلمەیادینی سووریا

لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی بۆ سەرشاری ئەلمەیادین لەڕۆژهەڵاتی سووریا ، ژمارێک لە کەسانی سێڤێلی سووری کوژران وبریندار بوون.

بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم ، رۆژی سێ شەممە لە نوێ ترین پەلاماری هاوپەیمانی ئەمریکایی لەدژی داعش لە شاری ئەلمەیادین لەدەوروبەری باشووری ڕۆژهەڵاتی دەیروزۆر دوو کەسی سەربازی سووری کوژران وحەوت کەسیش برینداربوون .

پاش ئەمەیش لەچواردەی سێپتەمبەری ئەمساڵ یش فرەتری لە بیست کەسی سێڤێل لە شارەکانی ڕەقە ودەیروزۆر ی سووریا لە ئاکامی پەلامارەکانی ئاسمانی هاوپەیمانی ئەمریکایی بە ناو دژە داعش کوژران. تاقمی ناسراوبە دیدەوانی مافی مرۆڤ سەربە نەیارانی سووریا ڕایگەیاند هاوپەیمانی ئەمریکایی لە مانگی ڕابردووی زایینی لانی کەم هەشتاوچوارکەسی سێڤێلی سووری لەوان سیی منداڵ لە ڕۆژئاوای ڕەقە لەناو خاک وخویندا گەوزێندراون. ئەمریکا وچەند وڵاتی هاوپەیمانی خۆی ، لەئۆتی دووهەزارو چواردە بە بیانوی بەرەنگاربوونەوەی تاقمی ترۆریستی داعش ، بەدەر لە چوارچیوەی ڕێکخراوی نەتوەکان وبەبێ هاوئاهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا هاوپەیمانیان پێ هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتەکانی ڕەسمی ، ئەمریکا وشەریکانی ڕۆژئاوایی وعەرەبی ئەم وڵاتە لە بەدی هێنەران وپشتیوانانی سەرەکی ماڵیی وچەکەمەنی تاقمە ترۆریستەکان لەوان داعش دێنە ئەژمار. هەواڵێکی تر ئەمەیەکە تاقمە چەکدارەکانیش ژمارەیەک موشەک یان بەرەو شاری ئەلقرداحە لە دەوروبەری لازقیە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا تەقاند ئەم موشەکانە کەوتن لە زەویەکانی کشت وکاڵ وزەرەروزیانیان بەدواوە نەبوو.

سەرپەیڤ