سێ تەقینەوەی تێڕۆڕیستی لە گەڕەکی ئەلمەیدانی دیمەشق
کاناڵی تەلەفیزیونی لوبنانی ئەلمەیادین ڕایگەیاند سێ تەقینەوەی تێڕۆڕیستی ڕۆژی دووشەمە لە بەردەم بنکەی پولیس لە گەڕەکی ئەلمەیادین لە دیمەشقی پێتەختی سووریا ڕووی دا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری فارس کاناڵی تەلەفیزیونی ئەلمەیادینی لوبنان ڕاپۆڕتی دا دوو کەس کە پشتوێنی تەقینەوەییان هەبوو ئەو پەلامارانەیان لە پێتەختی سووریا ئەنجام دا . هەواڵدەریی ڕ ادیو تەلەفیزیونییش ڕاپۆڕتی دا لە تەقینەوەکانی دیمەشق 15 کەس کوژران و 22 کەسیش بریندار بوون . هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە سەرچاوە مێدیاییەکان باسیان کرد لە زاڵ بوونی ئەرتەشی سووریا و هاوپەیمانەکانی بە سەر ناوچەکانی ڕەجم ئەلحەدەسە ، ڕەجم ئەلبەکر ، خبرە بەکر ، و خبرە ڕەدیفی لە دەڤەری دیمەشق . هەفتەی ڕابردوو هاوکات لە گەڵ تێکهەڵچوونەکانی ئەرتەشی سورویا و خۆڕاگری ،لە گەڵ تێڕۆڕیستانی داعش لە دوو پارێزگای دەیر ئەلزوور و ڕەقە ئەرتەشی سورویا پەلامارگەلێکی قورسی لە بنکەی تێڕۆڕیستان لە بڕێک لە ناوچەکانی غووتەی ڕۆژهەڵاتیی لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق دەس پێی کردووە .