ئەسەد : دۆستانی دەمیشق لە ئاوەدان کردنەوەی سووریا دابەشداری دەکەن
سەرۆک کۆماری سووریا پیداگری کرد: وڵاتانێک کە لە تەنیشت نەتەوەی سووریا لەبەرانبەر ترۆریسم ڕاوەستاون ، لەڕەوتی ئاوەدانکردنەوەی سووریا بەشداری دەکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری رەسمی سووریا سانا، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی دوشەممە لە دیداری شاندێک لە بەرپرسانی ئابووری وژمارەیەک لە بەڕێوەبەران ونوینەرانی کۆمپانیەکانی گەورەی ڕوسیا لە دەمیشق ، سەرکەوتنەکانی سوپای سووریا کە بەرهەمی یارمەتی دوست وهاڤاڵانی دەمیشق زانی ووتی: ئەمنیەتێک کە لەئاکامی ئەم سەرکەوتنانە دادەمەزرێت ، ڕێگا بۆ سوڕاندنی مەکۆی ئابووری سووریا هەموار دەکات. بەشار ئەسەد وتی: ئەم ئەمنیەتە ، بوارچێ کەری گوڕانێکی ئابووری و دەسپێکەری ڕەوتی ئاوەدان کردنەوە لە سووریا دەبێت. " کریل ملودتسیڤ" جێگری وەزیری وزەی ڕوسیا ، سەرۆکایەتی شاندی ئابووری کە بەنوێنەرایەتی لە دەوڵەتی ڕوسیا بۆ سووریا چووە ، لەئەستۆی دایە. ڕوسیا لە کۆتایی سێپتەمبەری دووهەزارو پازدە لە چوارچێوەی هاوکاری لەگەڵ سووریا لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم، بەکەڵک وەرگرتن لە یەکەکانی هەوافەزای خۆی کە سەقامگیرە لە بنکەی حەمیمیم لە یەکەکانی دەریایی وژێر دەریای وهەروەها بومب هاوێژەکانی کێشورپێوی خۆی بۆ بومبارانی ئامانج ومەبەستی ترۆریستەکانی داعش وبەرەی نوسرە کەڵک وەردەگرێت.