تشرینی یه‌که‌م 07, 2017 16:55 Asia/Tehran
  • پەلامار بۆ سەر بنکەی ئەندامای ترۆریستی لە حەلەبی سووریا

لێژنەکانی جەماوەری سووریا ئەندامانی ترۆریستی بەرەی نوسرە یان لەدوو شاری نەبل وئەلزەهرا لە ستانی حەڵەب لە باکووری ئەم وڵاتە دایە بەر دەسڕێژ.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئەلعالەم ، لێژنەکانی جەماوەری سووریا دووکەس لە کەسانی چەکداری بەرەی نوسرە کە دەیانویست دزە بکەنە ناوبەرەی " بیانون" لە ڕیفی باکووری حەڵەب کوشتنیان وژمارەیەکیشیان بریندار کردن. ناوەندی هاوئاهەنگی هێزە چەکدارەکانی سووریایش هەواڵی کوژرانی شەش ترۆریستی بەرەی نوسرە لە ڕیف بالووری حەڵەبی دا. هەرلەم حاڵەدا وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕوسیا ڕایگەیاند: دوابەدوای پەلامارەکانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای ئەم وڵاتە بۆسەر بنکەی تەکفیریەکان لە ڕۆژهەڵاتی دەیروزور ی سووریا هەشتا ئەندامی تەکفیری کوژران. وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕوسیا وتی: لەنێوان کوژراوان دا ناوی ئەبو عومەر ئەلشیشانی لە سەرکردەی تەکفیریەکان بەرچاو دەکەوێ .

سەرپەیڤ