زاڵبوونی سوپای سووریا بەسەر تەپۆڵکەی ستراتژی لە دەوروبەری دەمیشق
سەربازانی سوپای سووریا لە جە نگەی پێشڕەوی خۆیان لە گردوپەڕی دەمیشق توانیان زالبن بەسەر تەپۆڵکەی ستراتژی ئەلزیع.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی هەواڵدەری رەسمی سانا سوپای سووریا لە درێژەی ئەم پێشڕەویە توانیی لەسەر بەرزایی گرینگی " لسان ئەلسخر" لە دەوروبەری باشووری دەمیشق یس زاڵبن وئەم ناوچەیە لە ژێر داگیر کاری داعش ئازاد بکات. بە قسەی سەرچاوەکانی میدیایی ، لەجەریانی ئەم هەڵمەتە دەیان ئەندامی تەکفیری داعش کوژران. هەرلەم حآڵەدا سەرچاوەکانی سووری لە پێشڕەوی سوپای سووریا لە باشووری ڕۆژئاوای شاری ئەلمەیادین لە پارێزگەی دەیروزۆر لە ڕۆژهەڵاتی ئەم ولاتە هەواڵیاندا. ئەم سەرچاوە سووریاییانە وتیان: هێزەکانی سوپای سووریا لەسەر قەڵای کەونارایی " ئەلرحبە" " گەردان توپخانە" " مەزارع ئەلشبلی" بازاری " ئەلهال" وسایلوی دانەوێلە لە باشووری ڕۆژئاوای شاری ئەلمەیادین لە دەوروبەری باشوری ڕۆژهەڵاتی دەیروزۆر زاڵبوون. بە قسەی ئەم سەرچاوەیە لەم هەڵمەتە دا ژمارەیەک لە داعشیەکان کوژران وسێ ترۆمبێلی بومب ئاخنکراویشیان تەقیندرایەوە.