پێشوازی سوریا لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سووچی ڕوسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i315409-پێشوازی_سوریا_لە_بەیاننامەی_کۆتایی_کۆبوونەوەی_سێ_لایەنەی_سووچی_ڕوسیا
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەیەک دا ، پێشوازی کرد لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی سەرۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕوسیا و تورکیا لە سوچی روسیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2017 04:34 Asia/Tehran
  • پێشوازی سوریا لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سووچی  ڕوسیا

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەیەک دا ، پێشوازی کرد لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی سەرۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕوسیا و تورکیا لە سوچی روسیا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا "سانا" وەزارەتی دەرەوەی  ئەم وڵاتە  شەوی پێنج شەممە ڕایگەیاند : دیمەشق لە هەر هەوڵێکی سیاسی  کە ڕێز بگرێت لە سەروەری نیشتمانی ، سەربەخۆیی و سەروەری خاکی سوریا  و .هەروەها پێشگیری بکات لە ڕژانی خوێنی خەڵکی سوریا، پێشوازی دەکات .

سەرۆک کۆمارانی ئێران، تورکیا وڕوسیا  ڕۆژی چوارشەممە بە مەبەستی لێکدانەوەی ڕەوشی سوریا  و دامەزرانی ڕێکارگەلێک  بۆ کۆتایی دان بە قەیرانی ئەم وڵاتە ، کۆبوونەوەیەکی سێ لایەنەیان لە سووچی ڕوسیا ، بەڕێوە برد  .

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، ولادیمیر پوتین سەرۆکی  ڕووسیا و رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆکی تورکیا دوای ئەم کۆبوونەوەیە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا  بە پێداگری لەسەر سەروەری، سەربەخۆیی ، یەکێتی و سەروەری خاکی سوریا، ڕێککەوتن  هەتا شکستی تۆکمەوتەواوی تاقمە تیرۆریستییەکان  هاوکاری لەگەڵ یەکتر درێژە پێ بدەن .