لاڤرۆف: ئەمریکا دەبێ لە سووریا بچێتە دەرەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i320393-لاڤرۆف_ئەمریکا_دەبێ_لە_سووریا_بچێتە_دەرەوە
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە پێی داگرت ؛ ئەمریکاییەکان دەبێ پاش شکست هێنانی تیرۆریستان لە سووریا خێراتر ئەم وڵاتە بەجێ بێڵن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 29, 2017 04:47 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: ئەمریکا دەبێ لە سووریا بچێتە دەرەوە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە پێی داگرت ؛ ئەمریکاییەکان دەبێ پاش شکست هێنانی تیرۆریستان لە سووریا خێراتر ئەم وڵاتە بەجێ بێڵن.

ئەمریکا بە بیانووی خەباتی دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکان بە شێوەی نایاسایی ( بە بێ مۆڵەتی دەوڵەتی سووریا) هێزی سەربازی خۆی ڕژاندۆتە نێو ئەم وڵاتەوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە بە پێی دان پێدانانی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، واشینگتۆن هۆکاری سەرەکیی سەرهەڵدانی گرووپە تیرۆریستییەکان لەوان داعش بووە. بە پێی ڕاپۆرتە فەرمییەکانی ئەمریکا تا ئێستا بە ملیاردان دۆلار چەک و کەرەستەی جەنگی خراوەتە بەردەستی تیرۆریستانی سەقامگیری سووریا و عێراق.

کاربەدەستانی سووریا و وڵاتانی دیکە  و هەروەها بەرپرسانی ناوەند و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام جەختیان کردووە کە کردەوەکانی ئەمریکا لە سووریا بە مانای داگیرکارییە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "سێرگەیی لاڤرۆف" ڕاشکاوانە رایگەیاند: قسەکانی کاربەدەستانی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا (پێنتاگۆن) سەبارەت بە خواستی ئەمریکاییەکان لە مەڕ مانەوەیان لە سووریادا تا هاتنە دیی ڕێگاچارەی سیاسی لەم وڵاتە، بۆتە هۆی سەرسووڕمانی ڕووسیا.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: ئەمریکاییەکان کەسانێک نین کە بتوانن ئاستی ئەو پێشکەوتنە ( لە مەڕ وەدی هاتنی ڕێگاچارەی سیاسی لە سووریادا) دیاری بکەن.

قەیرانی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیانەوە لە پێناوی گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.