کانونی دوھەم 26, 2018 01:45 Asia/Tehran
  • بە دیل گیرانی ژمارەیەک لە لەشکریانی تورکیا لە عەفرینی سووریا

نوێنەری یەکینەکانی پاراستنی گەل باسی بەدیل گیرانی 16 لەشکریی تورکیای کرد لە تێکهەڵچوونەکانی عەفرینی سووریادا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی نەشرە، ئەحمەد شەوقی نوێنەری یەکینەکانی پاراستنی گەل لقی سەربازیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا وقڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتیشی: ئەمە لە ناوچەی جەندیریس ڕووی داوەو چوار کەس لە ئەندامانی  یەکینەکانی پاراستنی گەلیش بەزر بوونە.

ڤەخواڵۆکی دیکە ئەمەیە کە سەرچاوەکانی سەر بە ئیدارەی خۆجێیی لە عەفرینی سووریا ڕایانگەیاندووە: عەفرین بەشێکی دانەبڕاوەی وڵاتی سووریایەو یەکینەکانی پاراستنی گەل لە شەش ساڵ لەمەوپێشەوە ھەتاکوو ئێستا ئەرکی خۆیانیان لەمەڕ پاراستنی ئەم ناوچایە لە ھەمبەر شاڵاوەکانی داعش بەجێ ھێناوە.

ئەم سەرچاوانە وتووشیانە، ئامانجی تورکیا لە ھێرشی سەربازی بۆ سەر عەفرین دابڕینی بەشگەلێکی خاکی سووریایەو ئێمەش لە بەرامبەر ئەو داگیرکارییەی تورکیا لە نیشتیمانی خۆمان بەرەڤانی دەکەین.

ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیا بۆسەر شاری عەفرین لەپارێزگای حەڵەب لە باکووری سووریا لەژێرناوی چڵە زەیتوون، لەدژ شەڕڤانانی کورد لە شەممە٢٠ی ژانڤییەوە دەس پێ بوو.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا شاڵاوی ھێزەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئەم شارەی شەرمەزار کردووەو ڕایگەیاندووە کە ئەو ھەنگاوەی تورکیا پێشێلکردنی سەروەری و دەستەڵاتی نیشتیمانیی سووریایە.

سەرپەیڤ