کانونی دوھەم 29, 2018 10:42 Asia/Tehran
  • کوژرانی کۆمەڵێک لە خەڵکی سڤیلی سووری لە گردوپەڕی عەفرین

لە ھێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندی خەلیل لە گردوپەڕی عەفرینی سووریا کۆمەڵێک لە خەڵکی سڤیل کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئەلعالەم، ھێزەکانی کوردی سووریاش باسی تێکشکاندنی تانکێکی تورکیایان کردووە لە دەڤەری ئاوایی عەلی بیسکی ھەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای عەفرین.

شاڵاوی سەربازییانەی سوپای تورکیا دژی کوردانی شاری عەفرین لە باکووری سووریا لەژێر ناوی چڵەزەیتوون لە بیستی ژانویەی ٢٠١٨ەوە دەستی پێکراوە کە وەزارەتی دەرەوەی سووریا وێڕای ئیدانەکردنی ئەم ھێرشانە ڕایگەیاندووە: ئەو ھەنگاوەی تورکیا بەزاندنی دەستەڵات و سەروەریی نیشتیمانیی سووریا دێتە ئەژمار.

ھەواڵێکی دیکە ئەمەیە کە، پێنج گوللە ھاوەن لە لایەن تاقمە چەکدارەکانەوە بەرەو شاری درعا لە باشووری سووریا ھاوێژراو گەڕەکی ( شمال الخط) و یەکبڕی ئەلمەتارو ئەلسەحاری لەم شارەی پێکا.

ھەر لەم حاڵەدا نۆ کەس لە بەرماوەکانی تیرۆریستانی داعش لە ئەنجامی ھێرشی سوپای سووریا لە گردوپەڕی شارۆچکەی(جەلا) لە باشووری ڕۆژھەڵاتی دەیرۆزوور کوژران.

سەرپەیڤ