فه‌رهاد شامی: هێشتا كۆبانی له‌ژێر گه‌مارۆدایه
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، حكومه‌تی دیمه‌شق به جێبه‌جێنه‌كردنی بڕگه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه‌ی ٣٠ی مانگی رابردو تۆمه‌تبار کرد و وتی کە ئێستایش كۆبانی هەر له‌ژێر گه‌مارۆدایه.
فه‌رهاد شامی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "هێشتا شاری كۆبانی له ژێر گه‌مارۆدایه و هیچ بڕیارێكیش بۆ ده‌ستنیشانكردنی نوره‌دین ئه‌حمه‌د وه‌ك پارێزگاری حه‌سه‌كه ده‌رنه‌كراوه، له‌هه‌مان كاتدا جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق چوه‌ته قۆناغی بڕگه سه‌ربازییه‌كانه‌و،ه پاش جێبه‌جێكردنی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی كارگێڕی و ئه‌منی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا.
ناوبراو وتیشی، "جێبه‌جێكردنی بڕگه سه‌ربازییه‌كان بریتییه له گۆڕینی شوێنی هێزه سه‌ربازییه‌كانی هه‌ردولا، بەڵام ئێستاکە تەنیا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات گه‌ڕاونه‌ته‌وه و خۆیان له بنكه‌كانی پێش جه‌نگ جێگیر كردوه، له كاتێكدا کە هێزه‌كانی سەر بە جۆلانی له‌و ناوچانه بڵاوه‌یان پێكردوه كه لێیان كشاونه‌ته‌وه.
فه‌رهاد شامی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو کە دیمه‌شق كه‌مته‌رخه‌مە بەرامبەر بە جێبه‌جێكردنی هه‌ندێك له بڕگه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه به‌تایبه‌تی ئازادكردنی چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كان، هەروەها به‌رده‌وامیشه له پاشه‌كشه نه‌كردن له گوندەکان و ناوچەکانی ده‌وروبه‌ری كۆبانی.