کانونی دوھەم 29, 2018 13:29 Asia/Tehran
  • ھێرشی بەھاوەنی تیرۆریستان بۆ سەر شاری گەمارۆدراوی فوعە لە سووریا

سەرباری ڕێککەوتنە واژۆ کراوەکان سەبارەت بە شارە گەمارۆدراوەکەی فوعەو کەفەریا لە سووریا، سێ شارومەند لە فوعە لە ئەنجامی ھێرشی بەھاوەن و تەقەکردنی تیرۆریستان بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری خۆجێیی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا وتی: ئەم کەسانە بە ھۆی ئەو تیرۆریستانەی وا لە شاری (بێنێش)ی  گردوپەڕی فوعەدان بریندار بوونە.

بە قسەی ئەم سەرچاوە خۆجێییە، ئامانجی تیرۆریستان لەو شاڵاوە ناوچەی دێرووزەغەب لە باشووری شارۆچکەی بێنێشی سووریایە کە ھەرجارەش لەگەڵ بەرپەرچ دانەوەی بەرگریکاران دا بەرەو.ڕوو دەبێتەوە.

لەپاش داگیر کرانی شارو پارێزگای ئیدلەب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا لە لایەن تیرۆریستانی تەکفیری و دوو شارۆچکەی فوعەو کەفەریا لە دە کیلومەتریی باکووری شاری ئیدلەبیش لە ٢٨ی مارسی ٢٠١٥ەوە بە تەواوی کەوتە گەمارۆی تیرۆریستانەوەو لەو کاتەوە بەشێوەی ڕۆژانە دەکەونە بەر پەلامار.

ھەواڵێکی کەش ھەر لە پەیوەندی لەگەڵ سووریا ئەمەیە کە، دوابەدوای شاڵاوەکانی بەناو چڵەزەیتوونی سوپای تورکیاو ھاوپەیمانە تیرۆریستەکانی بۆ سەر شاری کوردنشینی عەفرینی سووریا، پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیاش موشەکی گرتووەتە پارێزگای سەرسنووریی خەتای تورکیا.

شاڵاوی سەربازییانەی سوپای تورکیا و ھاوپەیمانە تیرۆریستەکانی دژی کوردانی شاری عەفرین لە باکووری سووریا لەژێر ناوی چڵەزەیتوون لە ڕۆژی شەممە بیستی ژانویەی ٢٠١٨ەوە دەستی پێکراوەو ئەمەش لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی سووریا وێڕای ئیدانەکردنی ئەم ھێرشانە ڕایگەیاندووە: ئەو ھەنگاوەی تورکیا بەزاندنی دەستەڵات و سەروەریی نیشتیمانیی سووریا دێتە ئەژمار.

 

سەرپەیڤ