خۆپێشاندانی دانیشتووانی پارێزگای ئیدلەبی سووریا لەدژ بەرەی نوسرە
هاوکات لەگەڵ دەسکەوتەکانی سوپای سووریاو خۆڕاگریی ئیسلامی لە پارێزگای ئیدلەب لەهەمبەر گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە، دانیشتووانی زۆربەی ناوچەکانی ئەو پارێزگایە لەدژ ئەو گرووپە تیرۆریستییە خۆپێشاندانیان کرد.
سەرچاوە خۆجێیەکان لە پارێزگای ئیدلەب، باکووری رۆژاوای سووریا، بە ڕۆژنامەی سووریی ئەلوەتەنیان وت: ئەو خۆپێشاندانانە ، ناوچەی جیاجیای ئیدلەبی لەخۆگرت و خۆپێشاندەران داوایان لە تیرۆریستانی بەرەی نوسرە کرد ئەو پارێزگایە جێ بێڵن.
خۆپێشاندەران لە چەند ناوچە وێڕای هێرش کردنەسەر بنکەکانی پشکنینی بەرەی نوسرە، تیرۆریستانی ئەو گرووپە ڕەشەکوژەیان ناچار کرد کە لە دەروازەکان و لە دەورووبەری بیناکان و ماڵ و حاڵی دانیشتووانی ئەو ناوچانە بچنەدەر.
تیرۆریستانی بەرەی نوسرەش بۆ پێش گرتن بە کاردانەوەی تۆڵەسەندنەوەی دانیشتووانی ناوچە جیاجیاکانی ئیدلەب پاش سەرکوت کردنی خۆپێشاندانەکان، دەس و پێوەندییەکانیان لەناوچەکانی بن دەسەڵاتی خۆی، خستە حاڵەتی ئامادەبوون و ژمارێکی زۆر لە خۆپێشاندەرانیان قۆڵبەست کرد.