بوردمانی بنکەی تڕۆڕیستان لە دەڤەری دیمەشق
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی سووریا بنکەی تڕوڕیستانی بەرەی نوسرەی لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق دایە بەر پەلامار .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی مێهر و بە گێڕانەوە لە بەشی هەواڵدەریی ئەلعلام ئەلحەربی " ڕۆژی دووشەمە بە بوردمانی بنکەکان و شوێنی کۆبوونەوەی تڕوڕیستانی بەرەی نوسرە لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی سووری لە حەرەستا عەربین و حەمووریە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی دیمەشق زەبرگەلێکی قورس درا لە تڕوڕیستان . لە هەمان حاڵدا تڕوڕیستان جارێکی دیکە بە پەلامارگەلی بە هاوەنی خۆیان بۆ سەر دەپەری نەخوشخانەی پولیس لە حەرەستا کەسێکیان کوشت و نۆ کەسی دیکەشیان بریندار کرد . تاقمە چەکدارەکان کە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی دیمەشق دان گەڕەکەکانی باب توما و کلیسای ئەلمەریمیە ی دیمەشقیان دایە بەر پەلامار کە بە هۆیەوە ژنێک بریندار بوو و چوار کەسی سڤیلیش بریندار بوون . سەرچاوە سووریاییەکانیش ڕایانگەیاند هاوێژرانی دوو گوللە هاوەن بەرەو گەڕەکی ئەلشاغور و گەڕەکی ئەلویلعە لە دیمەشق بووە هِۆی کەوتنی خەساری زۆر لە ماڵەکان و ناوەندە بازەرگانیەکان . بەرلەوەش دوو ناوەندی دابەشکرانی یارمەتی مڕۆڤ دۆستانەی ڕووسیا لە دیمەشقی پێتەختی سووریا کەوتە بەر پەلاماری بە هاوەنی تڕوڕیستان و دوو کەس کوژران و ژومارێکیش بریندار بوون .