کوژرانی سەرکردەی سەربازیی تڕوڕیستانی تەحریر ئەلشام لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا
ئەبو ئەلجود سەرکردەی سەربازیی تاقمی تڕۆڕیستی تەحریر ئەلشام لە ناوچەی شێخ عەلی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا کوژرا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی پێنجشەمەی ئیرنا ، مێدیاکانی نزیک بە تڕۆڕیستان ڕایانگەیاند : ئەو سەرکردە سەربازییەی تاقمی تڕۆڕیستی تەحریر ئەلشام لە پارێزگای ئەدلەب لە باکووری سووریا لە لایەن کەسانی نەناسراو بە زەبری گولەا کوژراوە . پێشتریش ئوسامە خەریتە " ناسراو بە ئەبوو زەید ئەلعەسکەری سەرکردەی سەربازی تاقمی تڕۆڕیستی ئەحرار ئەلشام کوژرا بوو ناوبراو لە نزیکیی شارۆچکەی " مەعرە مەسرەین " لە دەڤەری باکووری پارێزگای ئەدلەب لە لایەن کەسانی نەناسراو بە زەبری گولە کوژرا . دوای داگیرکرانی پارێزگای ئەدلەب لە باکووری سووریا بە دەس تڕۆڕیستانی تەکفیری دوو شارۆچکە ی شێعە نشینی فوعە و کەفەریا کە لە 10 کیلومەتری باکووری شاری ئەدلەب دایە لە 28 مارسی 2018 لە لایەن تڕۆڕیستانی ئەحرارولشامەوە بە تەواوی گەمارۆ درا و لەو کاتەوە تا ئێستا ڕۆژانە دەکەوێتە بەر پەلاماری تڕۆڕیستی . لەو ڕۆژەدا 14 هەزار تڕوڕیست کە لە تورکیا ڕاهێنڕا بوون و پڕچەک کرابوون پارێزگای ئەدلەبیان داگیر کرد . سووریا لە نزیکەی حەوت ساڵ لەمەوبەرەوە بەرەوڕووی شەڕلە گەڵ تاقمە تڕۆڕیستەکانی پشتیوانیکراوی ئەمریکا و بڕێک لە وڵاتانی ناوچەکەیە .