کوژران و بریندار بوونی 7 منداڵ لە پەلاماری بە هاوەنی تڕۆڕیستان بۆ سەر دیمەشق
هاویشتنی گوللە هاوەنێک بەرەو ناوچەی "برزە ئەلبەلەد " لە دیمەشقی پێتەختی سووریا بوو بە هۆی کوژرانی منداڵێک و بریندار بوونی شەش منداڵی دیکە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی پێنجشەمەی ئەلعالەم ؛ جگە لە هاویشتنی گولە هاوەنێک بەرەو ناوچەی " بەرزە ئەلبەلەد "ی دیمەشق چەن گولە هاوەنییش بەرەو ناوچەی " جرمانا " لە دەڤەری شاری دیمەشق هاوێژرا . تاقمە تڕوڕیستیەکان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی لە ڕۆژی سێشەمە جارێکی دیکە بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ناوچە کەم ئاڵۆزییەکان ، ماڵەکانی شاری دیمەشقیان بە هاویشتنی گولە هاوەن و مووشەک دایە بەر پەلامار . لە هەمان حاڵدا گرووپی ئەندازیاریی ئەرتەشی سووریا بۆمبێکی قەراخ جادەیان لە ناوچەی ئەلمەسیمیە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دەرعا لە باشووری ئەو وڵاتە پووچەڵ کردەوە .هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد لە سووریا ڕایگەیاندووە: سەدان خەباتکاری لاگری دیمەشق بۆ بەرەنگارر بوونەوەی پەلاماری تورکیا لە هێڵەکانی بەرەوەی عەفرین جێگیر بوونە . ئەوە لە حاڵێکدایە کە تورکیا وشداری داوە لەکاتی چوونی هێزەکانی سووری بۆ ناو عەفرین دیانداتەبەر پەلامار چۆنکوو لاگری لە میلیشیا کوردەکان لە ڕوانگەی تورکیاوە وەکوو لاگری کردن لە تاقمی تڕۆڕیستی پەکەکەیە . ئوپڕاسیونی چڵە زەیتونی تورکیا لە 20 ژانویەوە لە ناوچەی عەفرین لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا دەس پێی کراوە . دەوڵەتی ئانکارا بانگەشە دەکات ئامانج لەو ئوپڕاسیونە لەناو بردنی تڕوڕیستانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەکەکە - پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سورویا پەیەدە - و داعش لە عەفرینە . وەزارەتی دەرەوەی سورویا بە مەحکووم کردنی ئەو پەلامارە ڕایگەیاندووە ئەو کارەی تورکیا پێشێلکردنی دەسەڵاتدارەتی نیشتمانیی سووریایە .