شوبات 28, 2018 19:14 Asia/Tehran
  • پەلاماری بەهاوەنی تیرۆریستان بۆسەر بنکەی سوپای سوریا لە غووتەی ڕۆژهەڵاتیی دیمەشق

سەرباری ئاگربەس لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق ، تیرۆریستان بنکەی سوپای سوریایان لەم ناوچەیە داوەتە بەر پەلاماری بەهاوەن .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە سپوتنیک ، تیرۆریستان بە چەکی سووک و گوڵڵەهاوێژ بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بنکەی سوپای سوریایان لە بازگە هێمنەکان کە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی  دامەزراون، داوەتەبەر پەلامار . 

ڕۆژی ڕابردووش تاقمەکانی تیرۆریستی بەرەو خەڵکی سیڤیلی سوری  کاتی تێپەڕینیان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق لە ڕێگەی بازگەی هێمن، تەقەیان کرد کە پێنج کەس بریندار بوون  . 

سەرچاوەکانی مەیدانی  لە غووتەی ڕۆژهەڵاتیش ڕایانگەیاندووە سوپای سوریا کۆنترۆڵی ناوچەی حەوش زەواهرەیان بە دەستەوە گرتووە و دەروازەکانی ناوچەی شیفونیەیان بەدەستەوەیە.

سەرپەیڤ