گەڕانەوەی لە ڕۆژدا سەد بنەماڵەی سوری بۆ دەیروزووری سوریا
پارێزگاری دەیروزوور باسی گەڕانەوەی سەدان بنەماڵەی سوری کرد بۆ ئەم پارێزگەیە لە ڕۆژ دا دوای گەڕانەوەی ئاسایش و هێوری و چوونەدەری تیرۆریستان لە دەیروزوور.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە سپوتنیک عەبدولمەجید کەواکبی پرێزگاری دەیروزوور ڕۆژی چوارشەممە وتی : هەوڵەکانی هاوپێوەند بە گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوری بۆ دەیروزوور خەریکە ئەنجام دەبێت و پاسەکان بۆ گواستنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگەی دەیروزوور لە بەرچاوگیراوە .
پارێزگاری دەیروزوور وتیشی: ئامانجی ستراتژیک ئێستاکە ئەمەیە کە ژیان لە دەیروزوور بگەڕێتەوە سەر ڕەوتی سرووشتی خۆی و ئەو خەسارەی لە بیناکانی دەوڵەتی و ژێرخانەکان کەوتووە قەرەبووبکرێتەوە و پێداویستی سەرەکیی دانیشتوانی پارێزگەی دەیروزوور بێتە دی .
بەپێی هەواڵێکی تر ، سەرچاوەکانی سەربازی ڕایانگەیاندووە سوپای سوریا ئۆپراسیۆنی سەربازیان بە ئامانجی دابەشکردنی غووتەی ڕدۆژهەڵاتی بۆ دوو بەشی باکوور و باشوور دەست پێکردووە و ئەمەش لە ڕێگەی پێشڕەوی بەرەو بنکەی تیرۆؤیستان لە شارۆچکەکانی مسرابا، بەیت سوا و مەزراکانی لە بەشی ناوەڕاستی غووتەی ڕۆژهەڵاتی مسۆگەر دەبێت .
ئەم سەرچاوە سەربازییە وتیشی : سوپای سوریا بە نیازی پێشڕەوی کردن بەرەو مەزراکانی حەرەستا و پەلامار بۆسەر بنکەی تیرۆریستەکان لە ناوخۆی حەرەستایە و ئەمە جارێ بە زاڵ بوون بەسەر هەندێ مەزرا و بینای ئەوبەری مزگەوتی سەیدینا محەممەد لە ناوچەی مەزراعی حەرەستا دەست پێکراوە و پێشڕەوی بۆ تەواو کردنی ئاڵقەی گەمارۆی تیرۆریستەکان و جیاکردنی ناوچەی حەرەستا لە دوما درێژەی دەبێت.
هەروەها سوپای سوریا درێژە دەدات بە پێشڕەوییەکانی لە میحوەری مەزراکان و شارۆچکەی ریحان و بنکەکانی لە شیفونییە و مەزراکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق درێژە پێ دەدات و خەریکی شەری قورسە لەگەڵ تیرۆریستان لە ناوچەکە دا .
سوپای سوریا و هاوپەیمانانی ئەم دواییە توانیویانە دوای تێکهەڵچوونی قورس لەگەڵ تیرۆریستان دەست بگرن بەسەر زۆرتر لە یەک لەسێ غووتەی ڕۆژهەڵاتی .