پەک خرانی ناردەی یارمەتی بۆ غوتەی ڕۆژهەڵاتی هەتا ڕاگەیاندنی دووبارە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i329799-پەک_خرانی_ناردەی_یارمەتی_بۆ_غوتەی_ڕۆژهەڵاتی_هەتا_ڕاگەیاندنی_دووبارە
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاندووە: ناردرانی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بۆ غوتەی ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەر توندوتیژ بوونەوەی شاڵاوی تیرۆریستان پەکی کەوتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 08, 2018 17:11 Asia/Tehran
  • پەک خرانی ناردەی یارمەتی بۆ غوتەی ڕۆژهەڵاتی هەتا ڕاگەیاندنی دووبارە

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاندووە: ناردرانی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بۆ غوتەی ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەر توندوتیژ بوونەوەی شاڵاوی تیرۆریستان پەکی کەوتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تاس، یۆری یۆتوشێنکۆ نوێنەری ناوەندی ڕووسیی چاودێری کردن بە سەر ئاگربڕی سووریا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: ڕێکخراوەکانی مرۆڤ دۆستانەی نێونەتەوەیی بڕیاریان داوە هەتا ڕەوانەکردنی کاروانگەلی مرۆڤ دۆستانە بۆ غوتەی ڕۆژهەڵاتی لە بەر بەردەوامیی هێرشی بەهاوەنی تیرۆریستان پەک پێ بخەن.

یۆری یۆتوشێنکۆ نوێنەری ناوەندی ڕووسیی چاودێری کردن بە سەر ئاگربڕی سووریا پێی داگرت: وەڕێ کەوتنی کاروانەکانی مرۆڤ دۆستانە بڕیار وا بوو سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەشتەمی مارس بەرەو غوتەی ڕۆژهەڵاتی دەست پێ بکات، کەچی لە بەر توندوتیژ بوونەوەی شاڵاوی بەهاوەنی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە دژی هێزەکانی سوپای سووریا و بوارگەی ئەلوافیدین پەکی کەوتووە.

یۆری یۆتوشێنکۆ نوێنەری ناوەندی ڕووسیی چاودێری کردن بە سەر ئاگربڕی سووریا هەروەها ئەوەشی وتووە کە: دوای ئەوەی کە ڕەوشتی غوتەی ڕۆژهەڵات جێگیر ببێت ناردنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە دەست پێ دەکاتەوە.

تاقمە تیرۆریستەکان لە مانگێک لەمەوبەرەوە زۆربەی ناوچە مەدەنییەکانی دیمەشق و گردوپەڕی ئەم شوێنەیان بە موشەک و هاوەن داوەتە بەر پەلامار کە لە ئەنجام دا هەتاکوو ئێستا ژمارێکی زۆر لە شارومەندانی سووری کوژراون و یاخود بریندار بوونە.