غووتەی رۆژهەڵاتی "دمشق"ی سووریا لە سەروبەندی خاوێنکردنەوەی بەتەواوەتی لەچنگ تیرۆریستان
سەرچاوە مەیدانیەکان لە غوتەی رۆژهەڵاتی دمشق"ی سووریا رایانگەیاند ئەرتەشی ئەو وڵاتە دوای تەفروتوناکردنی تیرۆریستان لە بەشی باشووریی غوتەی رۆژهەڵات هێزەکانی خۆی بەرەو دوما ناردووە .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری فارس ، ئەم سەرچاوە مەیدانیانە رۆژی سێشەممە وتیشیان : هێزەکانی ئەرتەش ئاڵقەی گەمارۆی دومایان کە دوایین مۆڵگەی ترۆریستان لە رۆژهەڵاتی دمشقە تەنگتر کرد و ئەگەر ترۆریستانی جەیشولئیسلام کە لەم ناوچەیەدان خۆبەدەستەوە نەدەن ، هەڵمەتی سەرباریی بۆ کۆتایی هێنان بە ئامادەبوونی بە تەواوەتیی ئەوان لە غوتەی رۆژهەڵات دەست پێدەکەن .
بە وتەی سەرچاوە مەیدانیەکان ، ترۆریستانی جەیشولئیسلام کە داکۆکیی سعودی یان لە پشتە گرنگ ترین و باشترین هێزەکانی خۆیان دوای دەسپێکی هەڵمەتی ئەرتەشی سوریا بۆ پاکتاوکردنی غوتەی رۆژهەڵات لە چەند شەڕدا لە دەستداوە و ئێستا رێگایەکیان نەماوە جگە لە خۆبەدەستەوەدان و چوڵکردنی دوما .
بەشی باشووری غوتەی رۆژهەڵاتی دمشق ، دوای رزگارکرانی چەند ناوچەی سەرەکیی ، شایەتی رێککەوتنی ئەرتەشی سوریا و تاقمە چەکدارەکانی ئەوێ ، بۆ گوازرانەوە بۆ پارێزگەی ئیدلیبە و تا ئێستا بە هەزاران کەس لەم ناوچەیە کشاونەوە و دوما تاکە شاری رۆهەڵاتی دمشقە کە ئێستاش ترۆریستانی تێدان .