ڕەخنەی ترەمپ لە خەرج و بەرجی قورسی ئەمریکا لە سووریادا
سەرۆک کۆماری ئەمریکا خوازیاری ئەوە بوو کە عەرەبەکان خەرجی مانەوەی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا بدەن.
بە پێی راپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی سی ئن ئن؛ "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم وڵاتەدا لە کاردانەوە بە راسپێریی راوێژکارانی ئاسایشیی خۆی لە چوونەدەری خێرای هێزی ئەمریکایی لە سووریایان بە هەنگاوێکی نائاوەزمەندانە وەسف کرد تووڕە بوو و خوازیاری ئەوە بوو کە وڵاتانی دەوڵەمەندی ناوچە لەوان عەرەبستان خەرج و بەرجی هێزی ئەمریکایی لە سووریا دابین بکەن.
دۆناڵد ترەمپ لەم کۆبوونەوە پڕ کێشە و دەمەقڕەیەدا سەبارەت بە دراوە یەکجار زۆرەی کە ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین خەرجی دەکات وتی کە ئەم وڵاتە لە هەمبەر ئەو خەرج و بەرجە قورسە هیچی بە نسیب نەبووە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتیشی ئەی بۆ وڵاتانی ناوچە بەتایبەت وڵاتانی دەوڵەمەندی ناوچەی کەنداوی فارس خۆیان تێکەل بەم بگرە و بەردەیە ناکەن.
بەڵام وێڕی تووڕە بوونی ترەمپ لە ئاکامدا سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕازی بوو بەوەی کە بۆ بردنە دەرەوەی هێزی ئەمریکایی لە سووریا ماوەیەکی تریش بخایەنێت.
ڕژێمی سەعوودی بە داخوازی ئەمریکا بۆ مانەوەی هێزی سەربازیی لە سووریا هەوڵ دەات ڕێگایەک بدۆزێتەوە بۆ پێشگری بە شکست هێنانی تۆکمە و تەواوی تیرۆریستان لەم وڵاتەدا.