گواستنەوەی تیرۆریستانی جەیشولئیسلام لە سوریاوە بۆ یەمەن
نیسان 14, 2018 11:53 Asia/Tehran
کەناڵی مەیادین رایگەیاند: تیرۆریستانی سەربە پێکهاتەی جەیشولئیسلام کە ئەم بەینە لەسوریاوە دەرکەوتوون بۆ بەشداری لە شەڕی یەمەن بۆ ئەم وڵاتە ڕەوانە دەکرێن .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی هەواڵدەریی مێهر، سەرچاوە ئاگادارەکان لە وتووێژ لەگەڵ مەیادین پێداگرییان کرد : لانیکەم چوار پاسی هەڵگری سەرکردەکانی تاقمی تیرۆؤیستی جەیشولئیسلام دوای چوونەدەر لە سوریا گەیشتوونەتە تورکیا ، یان وڵاتێکی دەڤەری کەنداوی باس و یان سودان.
ئەم سەرچاوانە وتیشیان: نیزیکەی پێنسەد تیرۆؤیستی سەربە جەیشولئیسلام لە سوریاوە گوێزراونەتەوە بۆ عەرەبستان .
بەوتەی مەیادین ئەم سەرچاوانە پێداگرییان کردووە تیرۆریستانێک کە بەرلەمە لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی سوریا دا بوونە ولەم ناوچەیە وەدەرنراون بڕیارە بۆ بەشداریکردن لە شەڕی یەمەن ڕەوانەی یەمەن بکرێن.