سوپای سووریاو کۆنترۆڵ کردنەوەی چەند ناوچەیەک لە باشووری "دیمشق"ی ئەو وڵاتە
سوپای سووریا لە درێژەی پێشڕەوییەکانی ئەم دواییەی بەرەو باشووری دیمشق چەند ناوچەی لە حەجەرولئەسوەد ڕزگار کرد .
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ پێنج شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، سوپای سووریاو هێزەکانی بەرەی موقاوەمە، توانیان بەسەر تونێلەکانی تیرۆریستان لە ناوچەی حەجەرولئەسوەد زاڵ بن.
هێرشی سوپای سووریاو میحوەری موقاوەمە بۆسەر بنکەو مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعش و تەحریروشام لە حەجەرولئەسوەد و ئۆردوگای یەرموک لەباشووری پایتەختی ئەو وڵاتە لە نۆ ڕۆژ لەمەوبەرەوە دەس پێ کرا.
ئۆردوگای یەرموک و ناوچەی حەجەرولئەسوەد ئێستا بەتەواوەتی لەگەمارۆی سوپای سووریاو هێزەکانی بەرەی موقاوەمە دایە.
لەهەمان کاتدا، هەڵمەتی سوپای سووریاو بەرەی موقاوەمە لەپێنج رۆژی ڕابردوو، ڕزگارکرانی گەڕەکی"الزین" لەپارێزگای ڕیفی دەمشقی لێکەوتەوە.
پێشتر سوپای سووریا توانی غوتەی ڕۆژهەڵاتیی دەمشقی لەبوونی تیرۆریستان پاکتاو بکات.