ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا دژبە پێگەی گرووپی تیرۆریستیی تەحریروشام
سوپای سووریا پێگەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی تەحریروشام لە ئاوایی"الزلاقیات"ی گردووپەڕی باکووری رۆژئاوای پارێزگای حەمای"ی وڵاتەکەی دایەبەر هێرش.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەرچاوە مەیدانییە یەمەنییەکان ئەمڕۆ هەینی ڕایانگەیاند، سوپای سووریا لەگەڵ تاقمێک لە تیرۆریستان کە هەوڵیان دەدا دزە بکەنە گردووپەڕی باکووری رۆژاوای پارێزگای حەماە لە ڕۆژاوای سووریا، پێکیان دادا کە لەو ئۆپراسیۆنەدا، ژمارێک لە تیرۆریستان کوژران و برینداربوون و چەکئامێر و تەقەمەنیان تێکشکێندرا.
لەو ئۆپراسیۆنەدا، مەحەممەد ئەلعەلیوی و ئەحمەد خەلەف دوو تیرۆریستی بەناوبانگی گرووپی تەحریروسامیش کوژران.
ئەندامانی گرووپی تیرۆریستیی تەحریروشام کە لە گردووپەڕی باکووری پارێزگای حەماە جێگیرن، بەردەوام دەسدرێژی دەکەنەسەر ماڵ و خانووبەرەکانی گوند و شارۆچکەکانی هەڵکەوتوو لە دەورووبەری ناوچەکانی شوێنی جێگیربوونیان.
وڵاتانی رۆژاوایی هاوڕێ لەگەڵ ئەمریکاو هاوپەیمانانی ناوچەیی واشنگتۆن هەوڵ دەدەن بەپاراستنی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک، تەحریروشام لە سووریا، درێژەی قەیران لەو وڵاتە بەڕێوەبەرایەتی بکەن.