بەرپەرچ درانەوەی پەلامارەکانی داعش بۆسەر بنکەی سوپای سوریا
سوپا و هێزە چەکدارەکانی سوریا، پەلاماری تاقمی تیرۆریستی داعش بۆسەر بنکەکانی لە ناوچەی بادیە مەیادین لەباشووری ڕۆژهەڵاتی شاری دەیروزووریان بەرپەرچ دایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوەکانی مەیدانی لە سوریا رایانگەیاند تاقمی تیرۆریستیی داعش ڕۆژی هەینی چەندین جار بنکە و مەتەرێزی ئەرتەشی سوریا لە بادیە مەیادین و سنوورەکانی ئێداری پارێزگەکانی حومس و دەیروزووری داوەتە بەر پەلامار بەڵام سوپای سوریا بە هاوکاری هێزی موقاومە دوای چەند کاتژمێر تێکهەڵچوون ئەم پەلامارانەیان بەرپەرچ دایەوە .
ژومارێک تیرۆریستی داعشی لەم تێکهەڵچوونە کوژران و بریندار بوون و ژومارێکیش هەڵاتن .
فڕۆکە جەنگییەکانی سوری ، دەورێکی گرینگیان لە شکست دانی داعش لە پەلامارکردنەسەر بنکەی سوپای ئەم وڵاتە دا هەبوو .
بەرلەمەش سوپای سوریا توانی پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆسەر بنکەکانیان و هێزی هاوپەیمان لە ناوچەی بادیە مەیادین بەرپەرچ بدەنەوە.
سوپای سوریا چەند حەوتە لەمەوبەر ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی لە بادیە مەیادین بەڕێوە برد و توانی زۆرتر لە 1500 کیلومەتر لەم ناوچە داگیرکراوە لە دەستی تیرۆریستان ، ئازاد بکاتەوە.