دۆزرانەوەی بنکەیەکی ڕاهێنانی داعش تایبەت بە منداڵان لە سووریا
سوپای سووریا لەدرێژەی خاوێنکردنەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکان بندەستی تیرۆریستان، بنکەیەکی پەروەردەی داعشی تایبەت بە منداڵانی لە دەورووبەری حەمای باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکەی دەستنیشان کرد
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی ڕووسی سپوتنیک ، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش باسی دۆزرانەوەی بنکەیەکی پەروەردە تایبەتی منداڵانی تەمەن خوارووی سێزدە ساڵی کرد لە ناوچەی یەرمووکی دیمەشق.
بەم بنکەیە منداڵان و تازەلاوان فێری تەقەکردن بە چەشنی جۆربەجۆری چەک و ماددەی تەقینەوە دەکران.
ئازاد کرانی ناوچەکانی نوێ لە دەورووبەری دیمەشق نیشاندەدات کە تیرۆریستانی داعش خوێندنگەکانی ناوچەکانی یەرمووک و حەجەر ئەلئەسوود یان کرد بووە شوێنێک بۆ فێرکردنی بیرۆکەی توندڕۆیانە.
قەیران لە سوریا لەساڵی 2011ەوە بە پێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کە لەلایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانی داکوکییان لێ دەکرێت، بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی دەست پێکراوە.