تێکهەڵچوونی تیرۆریستان پێکەوە لە"ئیدلەب"ی سووریا
شەپۆلی تیرۆر و تەقینەوەکانی نێوان سەرکردەکانی داعش و تەحریروشام، وەک یەک لە گەورەترین گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا، پەرەی سەندووە.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلئەخبارییەی سووریا، گرووپە تیرۆریستییەکانی داعش و تەحریروشام(بەرەی نوسرە) رۆژی پێنج شەممە لەپارێزگای ئیدلەب (باکووری رۆژاوای سووریا) تێکهەڵچوون.
تیرۆریستانی تەحریروشام دەڵێن، ئۆپراسیۆنی بەناوی سەربازیی ئەوان بۆ لەبەین بردنی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای ئیدلەب، لە یەک حەوتە لەمەوبەرەوە دەس پێ بووە.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرە، ناوچەگەلێکی گردووپەڕی پارێزگای ئیدلەب، ئەم بەینە شایەتی هەڵمەتی پەلاماردان، گرتن و ئێعدامی مەیدانی لەلایەن بەرەی نوسرەوە بوو. دەگوترێ، بەرەی نوسرە، دەس و پێوەندییەکانی داعشی کردۆتەئامانج کە لە زیندانەکانی تەحریروشام هەڵاتوون.
بەپێی ڕاپۆرەکان، دەیان کەس لە تیرۆریستانی داعش کە لە عێراق هەڵاتوون پاش کۆنترۆڵی سوپای ئەو وڵاتە بەسەر شاری موسڵ(باکووری عێراق) لەساڵی رابردوو، هاوڕێی خێزانەکانیان لەسنوورەکانی تورکیاوە چوونەنێو شاری ئیدلەبی سووریا.
پارێزگای ئیدلەبی سووریا جگە لە شارۆچکەکانی فوعەو کفریا لە کۆنترۆڵی تیرۆریستان دایە.
پارێزگای ئیدلەب لەباکووری رۆژاوای سووریا(هاوسنوور لەگەڵ تورکیا) لە٢٨ی مارسی٢٠١٥ـەوە لەلایەن تیرۆریستانەوە داگیرکراوە.