کانونی یه‌که‌م 05, 2018 19:04 Asia/Tehran
  • وشداریی کوردانی سووریا لەمەڕ ڕەوتی تورکاندنی دەڤەری عەفرین لە لایەن تورکیاوە

کوردانی سوریا وشدارییان دا، تورکیا و دەس وپێوەندیەکانی لە عەفرین یاساو ڕێسا نێونەتەوەییەکانیان بن پێ کردووەو خەریکی بەتورک کردنی ئەو ناوچەو تەنانەت گۆڕینی ناوە عەرەبییەکان بۆ تورکین.

میدیایەکی کوردانی سوریا لەڕاپۆرێکدا نووسی: "سوپای داگیرکەری تورکیا لە عەفرین بە ڕفاندن و کوشت وبڕی کەسانی سیڤیل، گۆڕینی داڕشتی حەشیمەتی و گرتنەبەری سیاسەتی بەتورک کردن، هەموو جاڕنامە نێونەتەوەییەکان و مافی مرۆڤی بن پێ کردووە".

"هاوار" میدیای کوردانی سوریا، ڕاپۆری دا؛ لە "١٨ی مارسی ڕابردوو-ڕۆژی داگیرکرانی عەفرین- چەند ڕاپۆر بڵاوکرایەوە کە تورکیاو بەکرێگیراوانی تۆمەتباردەکەن بە ئەنجامدانی کردەی دەسدرێژکارانەو زۆربەی شارەزایان ومافناسان، ئەو دەسدرێژکارییانە لەقەبارەی تاوانی جەنگی لێک دەدەنەوە".

بەپێی راپۆری هاوار، دانیشتووانی عەفرین لەپارێزگای حەڵەب، سکاڵایان لەدژ تاوانکاریی تورکیا لەدژیان بردە لای دادگەکانی مافی مرۆڤی ئوروپا، بەڵام دادگەکان وەڵامیان دایەوە کە دەبێ ئەو سکاڵایانە لە دادگەکانی تورکیا بێتەئاراوە، ئەوە لەکاتێکدایە کە تورکیا خۆی لە عەفرین ئەو دەسدرێژکارییانە ئەنجام دەدا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، لەئاراستەی هەوڵی تورکیا بۆ گەیشتن بە خەونی زیندووکردنەوەی حکومەتی عوسمانی، ناوی چەند گوند لە دەورووبەری عەفرین و ناوی ژمارێک مەیدانی ئەو شارەیان بۆ ناوی تورکی گۆڕیوە. بۆ وێنە، ناوی مەیدانی "کاوار" بۆ مەیدانی"زەیتون بوداغی"(چڵە زەیتون) -ناوی هێرشی تورکیا بۆسەر کوردان- و مەیدانێکی نیشتمانی بۆ مەیدانی "رەجەب تەییب ئەردۆغان" گۆردراوە.