پەلاماری بەربڵاوی سوپای سوریا بۆسەر بنکەی تیروریستان لە حەما
هێزی سوپای سوریا بنکەی تیرۆریستانی سەربە بەرەی نوسرە لە دەورووبەری بەشی باکووری حەما ، ڕۆژاوای ئم وڵاتەیان دایە بەرپەلامار تۆپخانەیی قورس .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا سانا، تیرۆریستان لە هەوڵ بۆ دزەکردنە نێو ناوچەکانی سەربازی لە دەورووبەری زۆرێک لە گوندەکان و شارۆچکەکان لە دەورووبەری بەشی باکووری حەما بوون کە سوپای سوریا بنکە و ناوەندی کۆبوونەوەی تیرۆریستانیان داوەتەبەر پەلامار.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوابەدوای ئەم پەلامارانە ژومارێک تیرۆریست کوژران و خەساری قورس لە کەرەستەی سەربازی تیرۆریستان کەوت.
بەپێی هەواڵێکی دیکە ئەحمەد مەحلاوی فەرمانداری شاری قائیمی پارێزگەی ئەنبارلە ڕۆژاوای ئێراق وتی : هێزی ئاسایشی سوپا و گاردی سنووریی ئێراق و حەشدی شەعبی لە سنوور لەگەڵ سوریا سەقامیان گرتووە و ئەندامانی داعش ناتوانن بۆ دزەکردنە نێو بەشی ڕۆژاوایی ئەنبار لە بەرامبەر هێزەکانی ئاسایشی تێپەڕن.
مەحلاوی وتیشی : فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا و تۆپخانەی ئێراق پەلاماری قورسیان بۆسەر ناوچەکانی بن چاوەدێری داعش لە هەجین ئەنجام داوە و ڕێ وشوێنی توندی ئاسایشییان لە لێواری سنووریی ئێراق و سوریا گرتۆتەبەر.