ڕفێندرانی کەسانی سڤیل لە قامیشلی
ئهیلوول 20, 2019 18:19 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی سووری باسی ڕفێندرانی کەسانی سڤیلیان کردووە بە ھۆی چەکدارانی ھەسەدەی داکۆکیکراوی ئەمریکا لە گردوپەڕی شاری قامیشلیی سووریا.
بە پێی ڕاپۆرتی سانا، چەکدارانی ھەسەدا ھرووژمیان بردووەتە سەر گوندەکانی «شەرموخ»و « خەسویە» لە گردوپەڕی قامیشلی لە پارێزگای «حەسەکە» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریاو پێنج کەسیان ڕفاند.
چەکدارانی ھەسەدە وێڕای ڕاپێچ کردنی لاوانی سووری ڕایاندەگوازن بۆ ئۆردوگا سەربازییەکانی ناو.چەکانی ژێر ڕکێفی خۆیان.
ھەواڵێکی تر ھەر لە سووریاوە دەربڕی ئەمەیە کە تیرۆریستانی «بەرەی نوسرە» لە پارێزگای ئیڕلەب لە کەسانی سڤیل وەکو قەڵغانی مرۆڤی کەڵک وەردەگرن و ڕێگایان نادەنی لە بوارگەی «ئەبو زۆھوور» بپەڕنەوە.