تشرینی یه‌که‌م 01, 2019 15:44 Asia/Tehran
  • پێداگریی مۆسکۆ لەسەر پێویستیی درێژەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە سووریا

وەزارەتی دەرڤەی ڕووسیا پێی داگرت لەسەر پێویستیی درێژەدان بە بەرەنگارڤەبوونی گرووپە ترۆریستییەکان لە سووریا.

بەپێی ڕاپۆری سپۆتنیک؛ وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، دوو تاقمی ترۆریستیی داعش و نوسرە لە سوریا لەبەین چوون بەڵام دەبێ شەڕی دژ بە ناوەندە ترۆریستییەکانی دیکە بەتایبەت لە پارێزگای ئیدلەبی ئەو وڵاتە درێژەی بێ.

"سێرگئی ویرشینین" یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکی لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: گەلی سوریا بەیارمەتیی ڕووسیا سەرکەوتنێکی شێلگیرانەی لەدژ ترۆریزم بەدەست هێنا.

"بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا چوارساڵ لەمەوبەر بەفەرمی داوای لە حکومەتی ڕووسیا کرد هەتا لە بەرەنگاربوونەوەی وڵاتەکەی دژبە گرووپە ترۆریستییەکان یارمەتیی بدات. بە هەڵمەتی سەربازی-ئاسمانیی ڕووسیاو هەوڵە سیاسییەکان لە چوارچێوەی "گرووپی ئاستانە" بەهاوبەشیی تاران، مۆسکۆ و ئانکارا، ئێستا زیاتر لە نەوەد لەسەتی خاکیس وریا گەڕاوەتەوە ژێر کۆنترۆڵی هێزە حکومەتییەکان.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.

رژیمی زایۆنی و لایەنگرانی بەتایبەت ئەمریکا لە شکست هێنانی ترۆریستان لە سوریا زۆر تووڕەن.

 

سەرپەیڤ