ژمارەی کوژراوانی شەڕەکەی سوەیدای سووریا گەیشتە 64
نزیکەی 48 کاژێرە شەڕی نێوخۆیی لە پارێزگای سوەیدای سووریا بەردەوامە. شەڕەکە لە ئێوارەی رۆژی شەممە دەستیپپێکرد و تاوەکو ئێستا 64 کەس کوژراون.
ئەمڕۆ رامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە شەڕەکەدا 64 کەس کوژراون. ئاماری قوربانییەکان، بەپێی روانگەی سووری بەمجۆرەیە:
64 کوژراو.
48 کوژراو لە دروزەکانی سوەیدا کە دوو منداڵ و ژنێکیان تێدایە.
10 کوژراو لە به دووه کان.
6 کوژراو لە هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری.
دەیان بریندار کە ژن و منداڵیان تێدایە.
گەنجێکی دروز بە ناوی فەزڵوڵڵا دەوارە، رۆژی شەممە لەسەر رێگەی دیمەشق - سوەیدا، لەلایەن گرووپێکی به دووه کان دەڕفێنرێت و ئۆتۆمبێل و پارەی لێدەسێنن. بە گوتەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی سوەیدا، گەنجەکە بۆ ماوەی کاژێرێک دەستبەسەر بووە و رووبەڕووی سووکایەتی و جنێودان بووەتەوە.