وشداری دانی ڕووسیا لە مەڕ بەردەوامی پەلاماری سەربازی تورکیا لە دژی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i370531-وشداری_دانی_ڕووسیا_لە_مەڕ_بەردەوامی_پەلاماری_سەربازی_تورکیا_لە_دژی_سووریا
وەزیری بەرەڤانی ڕووسیا وشداری دا ، هەڵمەتی سەربازی تورکیا دەتوانێ ببێتە هۆی گەڕانەوەی تیرۆریستە بیانیەکان بۆ وڵاتەکانیان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2019 12:35 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ڕووسیا لە مەڕ بەردەوامی پەلاماری سەربازی تورکیا لە دژی سووریا

وەزیری بەرەڤانی ڕووسیا وشداری دا ، هەڵمەتی سەربازی تورکیا دەتوانێ ببێتە هۆی گەڕانەوەی تیرۆریستە بیانیەکان بۆ وڵاتەکانیان .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلە فیزیۆنی ئەلعالەم، سرگئی شویگو" وەزیری بەرەڤانی ڕووسیا وتی:کردەوەی سەربازی تورکیا لە باکووری سووریا بووە هۆو هەتا هەشت ئوردوگای ئاوارەکان ویازدە بەندیخانە کە تیدا تیرۆریستی بیانی ڕادەگیردرین، بە بێ پاسەوانی وپاڕاستن بمێننەوە. شویگو کە لە کۆبوونەوەی ئاسایشتی لە پیکەن قسەی دەکرد وتی: ئەم ڕەوتە ئەگەری هەیە ببێتە هۆو تیرۆریستەکان جاڕێکی تر بگەڕنەوە بۆ وڵاتەکانیان . بەندیخانەگەلێک کە ئەندامانی گروپە تیرۆریستەکان لە باکووری سووریا تیدا ڕادەگیردرێن هەموو کات لەژێر چاوەدێری هێزە ئەمریکیەکان دابووە. زۆربەی وڵاتانی ئوروپایی ، لەمەڕ شوێنهاتەکانی پەلاماری تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا وشداریان داوە. سوپای تورکیا ، لە چوارشەممە نۆی ئۆکتۆبەر بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ بە ناوی "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم" و" پاکتاوکردنی سنووری سووریا وتورکیا" لە بوونی شەڕڤانانی کور د   کە ئانکارا بە تیرۆریستیان دەزانێت ، بە فەرمانی " ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا پەلاماریان کردە سەر باکووری سووریا . پەلاماری سەربازی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا ، بە هاوئاهەنگی لە تۆی پەردەی ئەمریکا دەسپێکرا بوو.