سوپای رژیمی زایۆنیستی گەیشتە گردووپەڕی قونەیتەرەو دەرعا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i446458-سوپای_رژیمی_زایۆنیستی_گەیشتە_گردووپەڕی_قونەیتەرەو_دەرعا
هێزەکانی رژیمی زایۆنیستی ئەمڕۆ گەیشتنە چەند ناوچەیەک لە گردووپەڕی پارێزگاکانی قونەیتەرەو دەرعا لە باشووری سووریا.
(last modified 2026-09-02T15:09:45+00:00 )
ئه‌یلوول 02, 2026 10:38 Asia/Tehran
  •  سوپای رژیمی زایۆنیستی گەیشتە گردووپەڕی قونەیتەرەو دەرعا

هێزەکانی رژیمی زایۆنیستی ئەمڕۆ گەیشتنە چەند ناوچەیەک لە گردووپەڕی پارێزگاکانی قونەیتەرەو دەرعا لە باشووری سووریا.

هێزە زایۆنییەکان گەیشتنە ناوچەی "کەسارات"، بنکەیەکی پشکنینی کاتییان دامەزراند و کرێکارانی ئامادە لەوێیان پشکنی و پاش پشکنین ولێکۆڵینەوە، لە ناسنامەکانیان وێنەیان گرت و زانیاریی هاوپێوەند بەناسنامەکەیان تۆمار کرد. هاوکات، یەکەیەکی سوپای زایۆنیستی بریتی لە؛ سێ ئۆتۆمبیلی سەربازی و زرێپۆش گەیشتۆتە ناوچەی "وادی رەقاد" لە دەورووبەری رۆژاوای دەرعا. لەهەمان کاتدا، کۆپتەرەکانی رژیمی زایۆنیستی لە بەرزایی نزمدا بەسەر ئاسمانی شاری "تەفەس" و چەند ناوچەی دیکەی پارێزگای دەرعا، سوڕانەوە.

ئەو جموجۆڵانە لەکاتێکدا ئەنجام دەگرێ کە ناوچە باشووریەکانی سووریا، بەتایبەت پارێزگاکانی قونەیتەرەو دەرعا، لەچەند مانگی ڕابردوودا شایەتی هاتن و جم و جۆڵی بەردەوامی هێزە زایۆنییەکان بوونە.