ڕێکخراوەی پزیشکانی بەبێ سنوور : 5300 سووری پەنایان بۆ عێراق بردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i370559-ڕێکخراوەی_پزیشکانی_بەبێ_سنوور_5300_سووری_پەنایان_بۆ_عێراق_بردووە
ڕێکخراوەی پزیشکانی بەبێ سنوور ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند : 5300 سووری لە ڕەوتی شاڵاوەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا پەنایان بۆ خاکی عێراق بردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 22, 2019 04:26 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوەی پزیشکانی بەبێ سنوور : 5300 سووری پەنایان بۆ عێراق بردووە

ڕێکخراوەی پزیشکانی بەبێ سنوور ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند : 5300 سووری لە ڕەوتی شاڵاوەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا پەنایان بۆ خاکی عێراق بردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،ڕێکخراوەی پزیشکانی بەبێ سنوور لەم بەیاننامەیەدا جەختی کرد : لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوو لە ڕۆژێکدا نزیکەی 500 کەس کە زۆربەیان خەڵکی سەرێکانی و قامیشلیی باکووری سووریان گەییشتونەتە خاکی عێراق.

بەرلەمە ڕێکخراوەی پزیشکانی بەبێ سنوور ڕایگەیاند بوو  کە بەشێک لە چالاکییەکانی ئەم ڕێکخراوەیە لە باکووری سوریا لە بەر شاڵاوەکانی تورکیا بۆ سەر ئەم ناوچەیە هەڵپەسێردراوە.

لە ئەنجامی سەرشۆڕکردنی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر پێداگرییەکانی دەوڵەتی دادوگەشەی ئانکارا، ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە شێوەی فەرمی و بە ھاریکاریی تیرۆریستانی ھاوپەیمانی دەوڵەتەکەی لەوانە سوپای بەناو ئازاد، فەرمانی ھێرش کردنە سەر باکووری سووریای دەرکرد کە لە ئێستاش دا ھەر بەردەوامە. 

کاربەدەستانی سووریا وێڕای ئیدانە کردنی ئەم ھێرشانە جەختیان کردووە کە سوورییەکان لە سەروەری و دەستەڵاتی نیشتیمانیی خۆیان بەرەڤانی دەکەن.

ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانە کرانی بەربڵاوی نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە . سوپای تورکیا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو چەندین جار سنووری سووریای بەزاندووە.